چای سه‌وز له رێگه‌ی كاریگه‌رییه سودبه‌خشه‌كانیه‌وه سه‌رنجی جیهانی ڕاكێشاوه
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات، ئه‌و كه‌سانه‌ی له رۆژێكدا نزیكه‌ی پێنج كوپ چای سه‌وز ده‌خۆنه‌وه، رێژه‌ی مردنیان به‌ڕێژه‌ی 82% كه‌متره له‌و كه‌سانه‌ی كه هیچ بڕه چایه‌كی سه‌وز ناخۆنه‌وه، هه‌روه‌ها چای سه‌وز هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستكارێكی به‌هێزی بازدانی خانه‌كان بێت و دژ به خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانیش جه‌نگاوه‌رێكی به‌هێزه و نیشانه‌كانی پیریش ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی Express.co.uk، لە توێژینه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، چای سه‌وز به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ پەیوەندی بە بۆهێڵی FOXO3Aه‌وه هه‌یه كه یه‌كێكه له بۆهێڵه تایبه‌ته‌كان و به بۆهێڵی "ته‌مه‌ندرێژی" ناسراوه، ئه‌مەش یه‌كێكه له‌و بۆهێڵانه‌ی كه به‌ته‌واوه‌تی له كه‌سه به ته‌مه‌نه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر تێكچونی خانه‌كان هه‌یه و رێگره له تێكچونیان.
توێژه‌ران بۆیانده‌ركه‌وتوه، "خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز به‌ڕێژه‌ی 82% مه‌ترسی مردن كه‌مده‌كاته‌وه، بۆهێڵی FOXO3ی كه له‌ناو چای سه‌وزدایه رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له كۆنتڕۆڵكردنی پڕۆتینه‌كانی تایبه‌ت به ماسولكه‌كانی ئێسكه‌په‌یكه‌ر و ڕێكخهرێكی گرنگی دروستكردنی پڕۆتینی ماسولكه‌كانه".
ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، "خوارنه‌وه‌ی چای سه‌وزدا كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌م بۆهێڵه هه‌یه، كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزیشی هه‌یه له‌سه‌ر پیربون و به‌ساڵاچون و نیشانه‌كانی په‌یوه‌ست به پیری، چونكه وه‌ڵامی فشاره جه‌سته‌یی و ده‌رونییه‌كان رێكده‌خات كه به‌هۆیانه‌وه كاریگه‌ری راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ته‌مه‌نی مرۆڤ دروستده‌كه‌ن".
له‌م باره‌یه‌شه‌وه پێگه‌ی Science Directی تایبه‌ت به توێژینه‌وه زانستی و پزیشكییه‌كان رونیكردوه‌ته‌وه، "په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ له نێوان ته‌مه‌ندرێژی و بۆهێڵی FOXO3 هه‌یه و توێژه‌ران توێژینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز و مردن له‌نێو كه‌سانی به‌ساڵاچو چڕكردوه‌ته‌وه".
رونیشیانكردوه‌ته‌وه، "نیشانه‌كانی پیری له‌و كه‌سانه‌ی كه چای سه‌وز ده‌خۆنه‌وه كه‌متره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هیچ جۆرێك چای سه‌وز ناخۆنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆرترین ڕێژه‌ی چای سه‌وزیان خواردوه‌ته‌وه، مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان به‌ڕێژه‌ی 82% كه‌مبوه‌ته‌وه".
ده‌ره‌نجامی تویژینه‌وه‌كه‌ش ده‌ریانخستوه، "ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه لانی كه‌م پێنج كوپ چای سه‌وز ده‌خۆنه‌وه، ئه‌گه‌ری مردنیان به ڕێژه‌ی 76% كه‌متره به‌راورد به‌وانه‌ی چای سه‌وز ناخۆنه‌وه، هاوكات له ژنانیشدا چای سه‌وز مه‌ترسی مردن به نه‌خۆشی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان به ڕێژه‌ی 82% كه‌مده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی پۆلیفینۆل كه تایبه‌تمه‌ندی دژه ئۆكسانی تێدایه و زۆرترین پۆلیفینۆڵ له چای سه‌وزدا بریتییه له epigallocatechin-3-gallate (EGCG)".
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ده‌زگای ته‌ندروستی نیشتمانی بریتانیا (NHS)، توێژه‌ره‌وان بڵاویانكردوه‌ته‌وه،"چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه و گه‌یشتون به‌وه‌ی، په‌یوه‌ندی له نێوان EGCG و كه‌مبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توشبون به شێرپه‌نجه دۆزیوه‌ته‌وه، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینیش له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه له نێو مشكی تاقیگه‌دا ده‌ركه‌وتوه، به‌پێی تێپه‌ربونی كات، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له نێوان 70% بۆ 87% بوه كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چای سه‌وزیان خواردوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش بهرههڵستیكارێكی باشی ئه‌و خانه شێرپه‌نجه‌ییانه بوه له‌وانه‌ش شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات و پێست و سییه‌كان".
دكتۆر برادلی ویلكۆكس لێكۆڵه‌ری به‌رپرسیار له توێژینه‌وه‌ی Kuakini Hawaii Lifespan، كه سه‌ر به په‌یمانگای نیشتمانی بۆ چاره‌سه‌ری كرده‌ی پیرچونهوهیه له بریتانیا رایگه‌یاندوه، "چه‌ندین خۆراك هه‌ن كه یارمه‌تیده‌رن بۆ چالاككردنی بۆهێڵی ته‌مه‌ندرێژی و دانانی كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌و بۆهێڵه، له‌وانه‌ش په‌تاته‌ی شیرین، زه‌رده‌چه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به كارۆتینۆیدی ده‌ریایی وه‌كو گیا ده‌ریاییه‌كان و Kelp، كه به سنه‌وبه‌ری ده‌ریاكان ناسراوه".

Comments
Post a Comment