لە پێشانگەیەکدا کارێکی هونەریی گرانبەها دەشکێندرێت
کارێکی هونەریی جیف کۆنز، هونەرمەندی ئەمریکی، لە پێشانگەیەکدا لەلایەن یەکێک لە ئامادەبووانی پێشانگەکە دەشکێندرێت.
نرخی کارە هونەرییەکە 42 هەزار دۆلاری ئەمریکییە، لە دوای ئەوەی یەکێک لە ئامادەبووان قاچی بەر مێزی کارە هونەرییەکە دەکەوێت، کارە هونەرییەکە دەکەوێت و دەشکێت.
خانەی بێڵ – ئایەر فاین ئاڕت کارە هونەرییەکەی لە یەکێک لە ناوەندەکانی فرۆشتنی بەرهەمە هونەرییەکان لە مەیامی ئەمریکا خستبووەڕوو.
ئەم کارە هونەرییە پەیکەرسازییە بەناوی 'سەگی باڵۆنی شین'ـە و لە 2021 بەرهەمهاتووە و لە مادەی پۆرسەلین دروستکراوە.
کارە هونەرییەکانی کۆنز کە بە ئاژەڵە باڵۆنییەکان ناسراوە، لە کارە هونەرییە هاوچەرخە هەرە گرنگەکانی لە جیهاندا دەناسرێت و تاکە هونەرمەندی زیندووە کارە هونەرییەکانی بە پارەیەکی زۆر لە خانەکانی زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشرێن.
لە 2019 کارێکی هونەریی کۆنز بە 91 ملیۆن دۆلار فرۆشرا کە لە 1986 بەرهەمهێنراوە و لە 2000 کارێکی دیکەی بە بڕی 58 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار فرۆشرا.
بەشێک لە کارە هونەرییەکان ئەو هونەرمەندە هاوچەرخە بەرزییان لە نێوان یەک تاوەکو 10 پێیە.
ئەو هونەرمەندە بە ماددەی جیا جیا کارە هونەرییەکانی دروست دەکات و بیرۆکەی کارەکانی لەو باڵۆنانە وەرگرتووە کە لە شێوەی ئاژەڵەکان بۆ منداڵان دروست دەکرێن.

Comments
Post a Comment