کاتژمێرێکی دەستی، خاوەنەکەی لە مردن رزگاردەکات
کاتژمێرێکی دەستی ئەپڵ پەیوەندی دەکات بە ژمارە 911ی فریاگوزاری خێرا دوای ئەوەی خاوەنەکەی لە هۆش خۆی دەچێت و دەکەوێت بە زەویدا. بەکارهێنەرێکی ماڵپەڕی رێدت چیرۆکی رزگاربونی دایکی بڵاودەكاتەوە و و دەڵێت، "دایکم بۆ کارێکی بارزگانی لەگەڵ هاوڕێکەی گەشتی کردبو، لەکاتی مانەوەی لە یەکێک لە هۆتێلەکان هەست بە ئازارێکی زۆری سنگ دەکات، هەربۆیە پەیوەندی بە هاوڕێکەوە دەکات کە بێت بۆ ئەو ژورەی لێی دەمێنێتەوە، بەڵام کاتێک هاوڕێکەی دەگات دەبینێت دایکم لەسەر زەوییەکە کەوتوە دەست بەجێ پەیوەندی دەکات بە ئەمبوڵانسەوە". لەکاتی پەیوەندیکردن، هاوڕێكەی دایكم بۆی دەردەكەوێت كە ئەمبوڵانس لەرێگایەو خەریکە دەگات بە شوێنی مەبەست، ئەمەش ژیانی بۆ دایکم گەڕاندەوە، دوای گەیشتنی دایکم بە نەخۆشخانە زانیمان کاتژمێرەکەی دەستی لەکاتی کەوتنی بە زەویدا پەیوەندی بە ژمارەی 911ی فریاگوزاری خێرا کردوە. ئەو بەکارهێنەرە وتیشی، "ئێستا هەوادارێکی سەرسەختی کاتژمێری ئەپڵم کە ژیانی دایکمی لە مردن رزگارکرد". ئەو کەسانەی کاتژمێری زیرەکی ئەپڵ بەکاردەهێنن لە کاتی کەوتنیاندا سێ هەڵبژاردەیان دێتە بەردەست وەک: یەكەم: پە...







